ئەمریكا پێداچونەوە بەژمارەی سەربازانی لە عیراق و ئەفغانستان دەكات

جیهان
08:18 - 2021-01-27

ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا چاوخشاندنەوە بە بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشوی ئەو وڵاتە دەكات، بەتایبەت كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق و ئەفغانستان.
بەرپرسانی پنتاگۆن بۆ ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ پشتڕاستیانكردەوە كە لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری پێداچونەوە بە ژمارەی هێزەكانی لە ئەفغانستان و عێراق دەكات و لە هەوڵی بەدواداچونە بۆ ستراتیژیەتی ئەمریكا لەسەر ئەو دۆسیەیە.
بەڵام جۆن كیربی وتەبێژی وەزارەتەكەی رایگەیاند، بەرپرسانی پنتاگۆن هێشتا بڕیارێكی فەرمیان نەداوە سەبارەت بە ژمارەی سەربازەكانیان لە هیچ وڵاتێك.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP