هاوسەرۆكانی ی.ن.ك هاوكاری نەخۆشخانەی لەدایكبونی رانیە دەكەن

کوردستان
08:26 - 2021-01-27


هاوكارییەكانی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیەنرایە نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان و لەدایكبوونی رانیە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەرینیش رایدەگەیەنێت، بەم هاوكاریانە زۆربەی پێداویستییەكانی نەخوشخانەكە چارەسەردەكرێن.
لەو بارەیەوە، دكتۆر دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەرین راگەیاند: لەبەردەوامی هاوكارییەكانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كەرتی تەندروستی راپەڕین، بڕێكی زۆر هاوكاری و پێداویستی تایبەت بەنەخۆشخانە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان و لەدایكبوونی رانیە.
 وتیشی: بەم هاوكاریانە دەتوانرێت زۆربەی پێداویستییەكانی ناو نەخوشخانەكە چارەسەربكرێن.
راشیگەیاند: بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕینەوە سوپاس و دەستخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان دەكەین، كە بەردەوام هاوكاری كەرتی تەندروستی سنوورەكەمانن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP