ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داواكارییەكانی لیژنەكە لە وەفدی هەرێم ئاشكرادەكات .
پەرلەمانتار، ماجد عەزاب وائیلی، رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی وەفدی هەرێم و لیژنەكەیان كە رۆژانی دواتریش بەڕێوەدەچن كۆبوونەوەی هونەریین.
وتیشی، بۆئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بتوانێت پشكی تەواوی خۆی بەپێی ڕێژەی دانیشتوانەكەی لە بودجەی ساڵی 2021دا وەربگرێت، دەبێت هەموو داهاتەكانی ڕەوانەی خەزینەی حكومەتی فیدڕاڵی بكات، بەشێوەیەكی ڕوون و شەفاف.
باسی لەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكانیاندا داوایان لە وەفدەكەی هەرێم كردووە كە ئەو داهاتەی پێویستە ڕادەستی بكات شەفاف و ڕوون بێت بۆ ئەوەی بكرێت بە یاسا و لە ناو پڕۆژیاسای بودجەی 2021دا جێگیربكرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندییە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر ڕێكبخرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP