لەبەیاننامەیەكدا شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق رایگەیاند: لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنێكدا بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە ناوچە شاخاویەكان و دەوروبەری كەركوك، بە پشت بەستن بەزانیاری وردی هەواڵگری، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆردومانێكی ئاسمانی بۆسەر بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی داعش ئەنجامدا.
ئەوەشی خستۆتەڕو: پاش بۆردومانەكە هێزێكی تایبەتی فەوجی چواری لیوای 34ی پیادەی سەر بە فیرقەی حەوت ئۆپراسیۆنێكی زەمینیان لەناوچەی تامور ئەنجامداو لاشەی چوار چەكداری داعشیان دۆزیەوە، لەگەڵئەوەشدا دەركەوت كە لەئەنجامی بۆردومانەكەدا ئۆتۆمبێلێك و تراكتۆرێكی كشتوكاڵی و ماتۆڕسكیلێك تێكشكێندراون.
ئاماژە بەوەشكراوە: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لەئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكانی بەردەوام دەبێت بەمەبەستی بنبڕكردنی مەترسیەكانی رێكخراوی چەكداری داعش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP