چین یه‌كه‌م گه‌شتی گشتی ئۆتۆمبێلی باڵدار لە دوبەی نمایش ده‌كات

زانست و تەکنەلۆژیا
10:16 - 2022-10-12


كۆمپانیای (ئێکس پێنگ)ی چینی یه‌كه‌م گه‌شتی گشتی جۆرێك له‌ ئۆتۆمبیلی له‌ شاری دوبه‌ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی نمایش كرد، كه‌ به‌ كاره‌با كارده‌كات و توانای فڕینی هه‌یه‌، ئه‌ویش له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ بازاڕیكردنی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبیلانه‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا. 
 
ئۆتۆمبێلی X2  به‌كاره‌با  ده‌كات و هه‌ڵفڕین و نیشتنەوەی به‌شێوه‌ی ستوونییه‌ و دوو كورسی لەخۆدەگرێت، هەروەها پشت بە هەشت په‌روانه‌ دەبەستێت، كە لە هەر گۆشەیەكی ئۆتۆمبێلەكەدا دوو په‌روانه‌ جێگیركراوه‌.  
 
کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلەکە، ئه‌و گەشتە ئه‌زمونییه‌ی به‌ بناغه‌یه‌كی گرنگی نه‌وه‌ی داهاتوو له‌ ئۆتۆمبیلی باڵدار وه‌سف كرد، كه‌ بێ‌ شۆفێر ئه‌نجامدراو ٩٠ خولەکی خایاند.

مینجوان چو، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئێکس پێنگ ئایرۆت دەڵێت: "هەنگاو بە هەنگاو بەرەو بازاڕی جیهانی دەڕۆین". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "ئێمه‌ سه‌ره‌تا دوبه‌یمان هه‌ڵبژارد، چونكه‌ دوبه‌ی یه‌كێك له‌ داهێنه‌رترین شاره‌كانی جیهانه‌".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە