د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١/٢٧ له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له شاندێكی دار ئه‌فتا
به سه‌رۆكایه‌تی شێخ مه‌هدی سومه‌یده‌عی و شاندی یاوه‌ری.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار به‌گرنگییه‌وه
باسی له رۆڵی پیاوانی ئاینی كرد بۆ رێگریكردن له وتاری رق و كینه و هه‌وڵدان بۆ
لێكترازان له نێوان پێكهاته‌كان و كاركردن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
و پته‌وكردنی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م
رایگه‌یاند كاره تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییه هه‌وڵێكی شكستخواردووه بۆ تێكدانی
پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو، هاوكات ئاماژه‌شیكرد بۆ ئه‌وه‌ی
رای گشتی باش د‌رك به پیلانی تیرۆرستان ده‌كات كه مه‌رامیه‌تی ئاسایش و ئارامی
هاووڵاتیان بكاته ئامانج، دووپاتیشیكرده‌وه له گرنگی چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا
و پشتیوانی له هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانكاری.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP