هێزێكی ئه‌منی عیراق، پیلانی په‌لامارێكی تیرۆرستانیان
بۆسه‌ر شاری كه‌ركوك شكستپێهێناو دوو تیۆرستشیان ده‌ستگیركرد.
له‌و باره‌یه‌وه، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند پلانێكی تیرۆرستییان بۆ كردنه ئامانجی كه‌ركوك شكستپێهێناوه.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا
باسی له‌وه‌شكردوه كه: زانیاری وردی هه‌واڵگریان بۆ هاتووه له‌سه‌ر جموجۆڵی
شانه‌یه‌كی تیرۆرستان بۆ كردنه ئامانجی پارێزگای كه‌ركوك.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو: هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی
روماڵی مه‌یدانیان كردووه و شوێنه‌كانیان پشكنیوه به دوایاندا گه‌ڕاون.
ئاشكراشیكرد له ئه‌نجامی ئه‌و گه‌ڕان و پشكنینه‌دا
2 تیرۆرست ده‌ستگیركراون كه سه‌ربه تاقمی تیرۆرستی داعش بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP