لاهور شێخ جەنگی: سەلماندمان دەتوانین شكست بە داعش بهێنین

کوردستان
14:45 - 2021-01-27

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ-دا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بۆ جیهانمان سەلماند كە دەتوانین شكست بە تاقمی تیرۆریستیی داعش بهێنین.
دەقی پەیامەكە:
لە ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ، ستایشی قارەمانی و ئازایەتی و بەرخودانی كورد دەكەم كە بە هاوكاریی هاوپەیمانەكانمان ئەو شارە ڕزگار كرا، پێكەوە  بۆ جیهانمان سەلماند كە دەتوانین شكست بە تاقمی تیرۆریستیی داعش بهێنین و بەردەوامیش بین لە جەنگی دژ بە تیرۆر و كۆتاییهێنان بە پیلانگێڕیی و داگیركارییەكانی داعش.
سوپاس بۆ نەبەردی و قوربانیدانتان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP