بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان پیرۆزبایی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاسی له‌كاكه‌ییه‌كان كرد و رایگه‌یاند،
رۆڵی كاكه‌ییه‌كان له مێژووی قوربانیدان و خه‌باتی گه‌لی كوردا له‌بیرناكه‌ن و ئه‌ركی
له‌پێشینه‌ی یه‌كێتیش پاراستنی مافه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌بێت.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌یامێكدا كه‌ئاڕاسته‌ی
پێكهاته‌ی كاكه‌ییه‌كانی كردوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاس پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان
لێده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م بۆنه تایبه‌ته وه‌ك هه‌میشه له كه‌شێكی خۆش و
ئارام‌دا به‌سه‌رببه‌ن و ببێته مایه‌ی ئارامی و زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان
له هه‌رێمی كوردستان".
باسی له‌وه‌شكردوه، "خوشك و برایانی كاكه‌یی
پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و گرنگی گه‌له‌كه‌مانن، رۆڵی ئێوه له مێژوی قوربانیدان و
خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا له‌بیرناكه‌ین و هه‌میشه به‌ڕێزه‌وه له پێگه و تایبه‌تمه‌ندی
ئایینه‌كه‌تان ده‌ڕوانین".
بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت له پاراستنی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردنه
ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی پێده‌ناسرێته‌وه، "ئه‌ركی له‌پێشینه‌شمان
پاراستی مافه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانتان ده‌بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP