هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای توركیا
بۆ په‌لاماردانی ناوچه‌ی دێركی سه‌ربه پارێزگای حه‌سه‌كه له رۆژاڤا، هێزه‌كانی
ئه‌مریكاش له ناوچه‌كه، جموجۆڵه‌كانیان بۆ رێگریی له هه‌ر په‌لامارێكی توركیا
ده‌ستپێكرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، رووانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی
مرۆڤ ئاشكرای كرد، چه‌ند رۆژێكه هێزی ئه‌مریكا له سنوری شارۆچكه‌ی دێرك له پارێزگای
حه‌سه‌كه له جموجۆڵدان.
رووانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه،
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له جموجۆڵدان له شارۆچكه‌ی دێرك، ده‌نگوباس هه‌یه له‌وێ
بنكه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی بنیات ده‌نێن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و جموجۆڵانه‌ی ئه‌مریكا
بۆ رێگرییه له‌هه‌ر هێرشێكی سوپای توركیا بۆ سنوری دێرك و مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌مریكا
به‌سه‌ر سنوردا ده‌سوڕێنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئاژانسی هه‌واڵی مێهری ئێران،
بڵاویكرده‌وه توركیا له سنووری ناوچه‌ی دێرك ده‌ستیكردووه به جموجوڵی سه‌ربازیی
و هه‌واڵگریی به‌ربڵاو و كاروانێك له سه‌ربازانی سوپا و هێزه هه‌واڵگرییه‌كانی میت
نێردراونه‌ته سنووری ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌شی له زاری لێپرسراوانی توركیا بڵاویكرده‌وه
كه ئه‌و هه‌وڵه له چوارچێوه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانه بۆ هێرشی سه‌ربازیی توركیا بۆسه‌ر
دێرك.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو ، كه ئامانجی
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا بۆ به‌غدا و
هه‌ولێر هه‌ماهه‌نگیی بووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر شنگال و راشیگه‌یاندووه كه پێش
"هێرشكردنه سه‌ر شنگال پێویستی به داگیركردنی دێرك هه‌یه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP