دوای کەمتر لە ٨ ساڵ یەکەم ڤاکسینی کاریگەری دژبه شێرپەنجە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەست دەبێت.
ئەو پیاوهی كه
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ ههواڵی
پهرهپێدانی یهكهم ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای لهلایهن كۆمپانیاكهیهوه(ioNTech) له ئهڵمانیا، بە هاوکاریی كۆمپانیای
فایزەری ئەمریکی بە جیهان راگهیاند،كه ئهویش پرۆفیسۆری ئەڵمانی- لەدایکبووی
باكوری كوردستان (ئوگور شاهین) بوو، له ئێستادا لهگهڵ هاوسەرەکەی، (پرۆفیسۆر ئۆزلەم تورێچی)،کە پسپۆڕە لە چارەسەری بەرگریی
شێرپەنجە، دهڵێن: "سهركهوتوبوونه له پهرهپێدانی کۆمەڵێک ڤاکسینی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی
نەخۆشییە چارەسەرنەکراوەکان".
رۆژنامەی “زە سەن”ی بهریتانی لە زاری ئهو دوو
پزیشكهوه، بڵاویكردووهتهوه، کە پەرەپێدان و سەرکەوتنیان له ڤاکسینی دژبه ڤایرۆسی کۆرۆنا “کارەکانیانی دهربارهی ڤاکسینی
شێرپەنجە بەهێزتر کردووه”.
(ئۆزلێم تۆریچی) تەمەن 55
ساڵ و (ئۆگۆر شاهین تەمەن 57 ساڵ)ی هاوسهری رایانگەیاندوە، لەکاتێکدا زاناکان
ئامادە نین بڵێن چارەسەرێکی دڵنیاكهرهوه دژبه شێرپەنجە بەردەستە، بەڵام ئهوان لهو بواره “پێشکەوتن”یان بەدەستهێناوە
و بەردەوامش دەبن لە کارکردن لەسەری.
باسی لهوهشكردوه كه: “فێربوون چۆن ڤاکسینەکان
باشتر و خێراتر دروست بکەن، فێرشبوون کە سیستەمی بەرگریی لەش چۆن کاردانەوەی دەبێت
و بەدڵنیاییەوە ئەمەش دەبێتە هۆی خێراکردنی ڤاکسینەکەیان دژی شێرپەنجە.”
(شاهین) له وەڵامی پرسیاری
کەی ڤاکسینی دژبه شێرپەنجە بەردەست دەبێت؟ وتی “دەکرێت پێش ساڵی 2030 ئەمە
رووبدات”.
(تۆریچی)ش بهخۆشحاڵییهوه
وتی: هەست دەکەین چارەسەرکردنی شێرپەنجە یان تەنانەت گۆڕینی ژیانی نەخۆشانی شێرپەنجە
لە دەستی ئهوان دایە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP