قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاس پیرۆزبایی له خوشك و برایانی
كاكه‌یی ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه........
به‌ڕێزان خوشك وبرا كاكه‌ییه‌كانمان
سڵاوتان لێ بێت..
بۆ هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاس
- ی خوشك و برایانی كاكه‌یی، چه‌پكه گوڵی پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و هیوای
جه‌ژنێكی پڕ خۆشیتان بۆ ده‌خوازم.
كاكه‌ییه‌كان یه‌كێك له سیما جوانه‌كانی فره‌یی
كوردستانن، هه‌میشه به‌كوردپه‌روه‌ری و قوربانیدان و وابه‌سته‌یی به‌خاك و نیشتمان
ناسراون. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش كه‌وتنه به‌ر ڕقی ڕه‌شی داعش له‌به‌ر شوناسی
كوردبوون و تایبه‌تمه‌ندی بیروباوه‌ڕ و كلتووری جیاوازیان، ئه‌ركی هه‌موولایه‌كیشمانه
هه‌میشه پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ریان بین.
له‌حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندیی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
به ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته جیاجیاكانی
كوردستان له‌سایه‌یدا داب ونه‌ریتی خۆیان به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه به‌جێ بهێنن، پێشمانوایه
جیاوازی و فره‌یی سه‌رچاوه‌ی هێز و ئازادییه.
دووباره پیرۆزبێت و جه‌ژنێكی خۆش به‌سه‌ر ببه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP