له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
هه‌ولێردا له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه ده‌ستڕێژی گولله له دوو برا كرا‌و به‌هۆی
سه‌ختی برینه‌كه‌شیانه‌وه هه‌ردوو براكه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
27ی 1ی 2021 له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ماریامانا له‌ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر
له‌كاتی سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشێكدا، له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه ده‌ستڕێژی گولله
له دوو گه‌نج كرا به‌ناوه‌كانی (ب.ش.ف) و
(ڕ،ش.ف) كه برای یه‌كترن و هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كوژراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش
چه‌كداره‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر گولله‌یان ناوه به‌و دوو برایه‌وه‌و به‌هۆی سه‌ختی
برینه‌كه‌یانه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی هه‌ولێریش
رایگه‌یاند: هۆكاری رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP