رۆمینا پورموختاری خانمی به ره‌چه‌ڵ كوردی رۆهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌ك گەنجترین وەزیر له حكومه‌تی نوێی سوید به سه‌رۆكایه‌تی ئوڵف کریستەرشۆن، به وه‌زیری كه‌شوهه‌واو ژینگه هه‌ڵبژێردرا.
رۆمینا پورموختاری تەمەن 26 ساڵ ، خێزانه‌كه‌ی له ئێرانه‌وه بۆ سوید كۆچی كردوه ، به‌ڵام ناوبراو له شاری ستۆکهۆڵم لەدایکبوە، تا ئێستاش سەرۆکی باڵی لاوانی پارتی لیبراڵ بوە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردودا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران راگه‌یاند، کە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی لە 16ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ره‌وشت گیانی له‌ده‌ستدا.
خانمی ناوبراو بەشێکە لە کابینەی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی ئوڵف کریستەر شۆن، سەرۆکی پارتی مۆدیرات(Moderate)، كه کاندیدی پارتە راستڕەوەکان بو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی سوید و لەلایەن دیموکراتە ڕاستڕەوەکانی سویدەوە پشتگیری دەکرێت.
ئوڵف کریستەرشۆن، سەرۆکی پارتی مۆدێرەیت کاندیدی پارتە راستڕەوەکان بو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی سوید، پارتە راستڕەوەکان بە سیاسەتی دژی کۆچبەران ناسراون و پێدەچێت کاریگەری تەواویان لەسەر گۆڕینی سیاسەتەکانی چوار ساڵی داهاتوی سوید هەبێت.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئوڵف کریستەرشۆن رایگه‌یاند، له ئێستاوه كار بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌ك ده‌كات كه كابینه‌ی ته‌واوی سویدیه‌كان بێت و بتوانێت له‌جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدەرانی بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP