د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری هەرێم كۆبوەوە لەكۆبونەوەكەدا جەختكرایەوە لە پاراستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و زامنكردنی مافی تەواوی ناوچەو پێكهاتەكان لە بودجەی گشتی ساڵی 2021 و جیاكردنەوەی بژێوی ژیانی خەڵك لە ململانێ سیاسییەكان.
لەو كۆبونەوەیەدا كە بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئامادەیبون تەئكید كرایەوە لە پێویستی كۆتاییهێنان بەقەیرانی مووچەو كەمكردنەوەی لێكەوتە داراییەكان لەسەر خەڵك، هاوكات بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی ساڵی 2021 و زامنكردنی مافی تەواوی ناوچەو پێكهاتەكان لەسەر بنەمای دادپەروەری و پاراستنی مافی سەرجەم هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان و جیاكردنەوەی مووچەی خەڵكی كوردستان لە ململانێی سیاسی و كێشمەكێش.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP