به بۆنه‌ی جه‌ژنی
سێشه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاس لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان پیرۆزبایی له كاكه‌ییه‌كان كرد و هیوای خواست جه‌ژنه‌كه‌یان له خۆشی و
كامه‌رانیدا به‌سه‌ر ببه‌ن.
لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا بۆ كاكه‌ییه‌كان رایگه‌یاند
كه "به بۆنه‌ی جه‌ژنی سێشه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاس پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی
خوشك وبرا كاكه‌ییه‌كانمان ده‌كه‌ین".
لاهور شێخ جه‌نگی
ده‌ڵێت: "هیوادارین به ڕۆژووبوون و نزا و پاڕانه‌وه‌كانیان قبووڵ بێت و جه‌ژنه‌كه‌یان
له خۆشی و كامه‌رانیدا به‌سه‌ر ببه‌ن".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان راشیگه‌یاند كه "كاكه‌ییه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی
نه‌ته‌وه‌ی كوردن، هیوادارین جه‌ژنه‌كه‌یان زیاتر ببێته مایه‌ی قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی
برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م
مافه‌كانیان پارێزراو بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP