د. به‌رهه‌م ساڵح،
سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یارانی
قه‌وڵتاس-ی كاكه‌ییه‌كان له په‌یامێكدا، پیرۆبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برا كاكه‌ییه‌كان
كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی
په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماره:
خوشك و برا كاكه‌ییه‌كان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی
سێ شه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاس-ی كاكه‌ییه‌كان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م
كاكه‌ییه‌كان ده‌كه‌م.
كاكه‌ییه‌كان
وه‌ك به‌شێكی ره‌سه‌ن و گرنگی گه‌لی عێراق، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه رۆڵ و
كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌بووه له خه‌بات و تێكۆشان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه دژ به
سته‌مكاری و دیكتاتۆریه‌ت و تیرۆر.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو
ئه‌مانه‌ش كاكه‌یییه‌كان به درێژایی مێژوو هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بوونه
له‌گه‌ڵ ئاین و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق، بۆیه جێگای خۆیه‌تی لێره‌وه به‌گرنگییه‌وه
قوربانیدانی كاكه‌ییه‌كان به‌رز راگرین.
دووباره جه‌ژنی
سێ شه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاس-ی كاكه‌ییه‌كان پیرۆز بێت، هیوادارم هه‌میشه كاكه‌ییه‌كان
له ئاشتی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانیدا بن.
هه‌میشه جه‌ژنتان
پڕ بێت له شادی و خۆشی
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP