له‌ڕێگایه‌كی خێرا و له‌ناوه‌ڕاستی هیندستان، پاسێك له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك پێكدادان له‌نێوانیان ڕوویداو، به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه .
پۆلیسى هیندستان رایگه‌یاند، ڕووداوه‌كه له‌ناحییه‌ی ڕێوا له‌ویلایه‌تی مادیا پرادێش ڕوویداوه‌و لانیكه‌م 40 كه‌س برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پاسه‌كه لانیكه‌م ٦٠ سه‌رنشینی تێدابووه، كاتێك خۆی به‌بارهه‌ڵگرێكی وه‌ستاودا كێشاوه‌و، زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌كان ئه‌و كرێكارانه‌بوون، كه له‌ویلایه‌تی ئۆتار پرادێش، له‌باكووری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی فێستیڤاڵی دیوالی هیندۆسه‌كانه‌وه.
برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هیندستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرتریین ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه تۆمارده‌كات، كه‌ساڵانه سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌و هۆیه‌وه ده‌بنه قوربانی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP