به‌پێی هه‌واڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێن، جۆ بایدن،
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئیمزا له‌سه‌ر بڕیارێك ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی
ده‌یان هه‌زار كۆچبه‌ر كه خوازیارن كۆچ بۆ ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن- له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی
به‌رپرس له‌ئیداره‌كه‌ی بایدن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه كه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانێك
ئیمزا ده‌كات به‌ئامانجی زیادكردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ساڵانه، ده‌یانه‌وێت بۆ
ئه‌مریكا كۆچبكه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپدا
به‌رنامه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران بۆ ساڵانه 15 هه‌زار كۆچبه‌ر كه‌مكرایه‌وه.
به‌رپرسانی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا پێشبینی
ده‌كه‌ن دوای ده‌رچونی بڕیاره‌كه، له‌ماوه‌ی 30 بۆ 120 رۆژدا رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی
ئه‌و بڕیاره كۆتایی پێبێت.
له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جۆ بایدن
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌ڵێنی دا له‌كاتی سه‌ركه‌وتنیدا
ئیمزا له‌سه‌ر بڕیارێك بكات بۆ زیادكردنی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران بۆ 10 به‌رامبه‌ر و
به‌و پێیه‌ش پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه وه‌رده‌گیرێن بۆ(125)هه‌زاركه‌س
به‌رزببێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP