بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا حه‌جی عومره له
عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و
كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند، مه‌رج و نرخی عومره گۆڕانكاری
به‌سه‌ردا دێت.
حاجی نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی
كۆرۆنا له‌عیراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی، ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عیراق ئێمه‌ی
ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه ره‌زامه‌ندی داوه به‌پێی چه‌ند
رێنمایی و رێكارێك گه‌شتی عومره ده‌ستپێبكاته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تمان
به ره‌سمی نوسراوی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردوه
كه به چ میكانزمێك گه‌شته‌كانی عومره ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه.
وتیشی: وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه به چه‌ند رێنماییه‌ك
عومره‌ی كردوه‌ته‌وه كه پێویسته ته‌مه‌نی گه‌شتیار له 18 بۆ 50 بێت و هه‌موو
گه‌شتیارێك كه ده‌چێته ئه‌و وڵاته پێویسته سێ رۆژ كه‌ره‌نتینه بكرێت و هه‌ر
گروپێكیش نه‌خۆشێكی كۆرۆنای تێدا ده‌ركه‌وت، پێویسته ئه‌و گروپه به‌گشتی كه‌ره‌نتینه
بكرێن و تێچووی كه‌ره‌نتینه‌كه‌ش له‌گه‌شتیار وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی رێنماییه‌كانی سعودیه نابێت وه‌ك پێشوو
گه‌شتیار هه‌موو نوێژه‌كانی له‌مه‌كه‌ی پیرۆز ئه‌نجامبدات و پێویسته ته‌نها له‌كاتی
فه‌رزه‌كانی فه‌ره‌یزه‌كه‌دا له‌مزگه‌وتی مه‌كه بێت.
له‌باره‌ی نرخی عومره‌شه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف وتی، پێشتر به‌هه‌وڵی وه‌زاره‌تمان نرخی عومره له 650 بۆ 700 دۆلار كه‌مكرابوه‌وه،
به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی وڵاتی سعودیه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
نرخه‌كان بۆ دوو هێنده‌و زیاتریش به‌رزببێته‌وه.
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌زاره‌تمان
چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا ده‌كات و پاشانیش
رێنماییه‌كانی جێبه‌جێ كردنی گه‌شتی عومره راده‌گه‌یه‌نین و هه‌ر خێرخوازێك ده‌یه‌وێت
عومره ئه‌نجامبدات ده‌توانێت سه‌ردانی كۆمپانیاكانی گه‌شت و عومره بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP