ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
لیبیا ئاشكرای كرد، كه دادگایه‌ك له شاری به‌یزا، كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌وه،
دوو رێككه‌وتنی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی سنوور‌و هاوكاریی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا
هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لیبیا له ئه‌نته‌رنێت، راشیگه‌یاندوه، فه‌رمانگه‌ی
كاروباری دادوه‌ریی له دادگای به‌یزا، بڕیاری داوه، سه‌باره‌ت به نه‌بوونی بڕیاری
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی، ده‌رباره‌ی هه‌ردوو رێككه‌وتنی دیاریكردنی سنووره ئاوییه‌كان
و هاوكاریی ئه‌منی و سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ توركیادا.
پێشتر ئه‌و دوو رێككه‌وتنه
كه‌له ساڵی 2019دا ئیمزاكراون، له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵدا له ناوه‌نده جیاجیاكانی
لیبیادا، كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تیش كاتێك ساڵی رابردوو، په‌رله‌مان
و سوپای لیبیا، ئه‌و رێكه‌وتنانه‌یان ره‌تكرده‌وه.
جێی ئاماژه‌پێكردنه،
له رێككه‌وتنی سه‌ربازیی نێوان توركیا‌و حكومه‌ته‌كه‌ی (فائز سه‌راج)دا، كه به
لایه‌نگری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داده‌نرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و
راگه‌یاندنه نێوخۆییه‌كان له‌كاتی خۆیدا بڵاویانكرده‌وه ، ماف ده‌دات به توركیا،
كه هێزێكی سه‌ربازیی پێكبهێنێت و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییش له لیبیا دامه‌زرێنێت،
هه‌روه‌ك پارێزبه‌ندیش بۆ هێزه‌كانی ئه‌نكه‌ره له‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌هه‌ر
لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاسایی.
هاوكات، رێكه‌وتنی
ده‌ریایی، نیگه‌رانیی و مه‌ترسیی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت
ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سنووره ده‌ریاییه‌كان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست،
هه‌روه‌ك (میسر‌و یۆنان و فه‌ره‌نساو قوبرس)ش ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌نكه‌ره‌و حكومه‌تی
وفاقی سه‌راجیان به مه‌ترسیی بۆسه‌ر سه‌قامگیریی ئیقلیمی له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رچاوه/ سایتی
(زه‌مان)ى توركیا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP