هێزه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی و ئاسایشی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،
ده‌ستگیركردنی 3 تیرۆرستیی داعشیان له كه‌ركوك راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی و ئاسایشی كه‌ركوك له به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاندوه،
له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگریی ورد، هێزه‌كانی سه‌ربه ده‌زگاكه‌یان سێ تیرۆرستیان
ده‌ستگیركردوه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، تیرۆرسته‌كان له ناوچه‌كانی واحید حوزه‌یران و عه‌مه‌ل شه‌عبی له‌ناو شاری كه‌ركوك ده‌ستگیركراون و ئه‌ندامی شانه نهێنییه‌كانی داعش بوون له شاره‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆرستانه به هاوكاریی به‌شی ئۆپراسیۆنی سه‌ربه پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP