د. به‌رهه‌م ساڵح،
سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28-1-2021، له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد
له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د ره‌زا حه‌یده‌رو
سه‌باره‌ت به دواین گۆرانكارییه
ئه‌منییه‌كانی وڵات گفتوگۆكرا.
له دیداره‌كه‌دا
باس له تاوانه تیرۆرستییه‌كانی ئه‌م دواییه كرا كه
چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كردووه‌ته ئامانج، له‌و باره‌یه‌وه‌شه‌وه،
گرنگیی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست
بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیان
دووپاتكرایه‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگیی درێژه‌دان جه‌نگ دژ به تیرۆر، چونكه تاوه‌كو ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی جددییه بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی وڵات و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها به‌گرنگییه‌وه، باسی له به‌هێزكردنی توانای ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان كرد، بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان و راوه‌دوونان و ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی داعش كه هه‌وڵ ده‌دات ئارامی هه‌ندێك ناوچه تێكبدات.
سه‌رۆك كۆمار جه‌ختشیكرده‌وه، له پێویستیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وه‌یی و گرنگیی پركردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان، تاوه‌كو هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌مێنێته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی هاووڵاتیانی سڤیل و دروستكردنی دووبه‌ره‌كی له نێوان پێكهاته‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP