تۆپه‌كه‌ی ڤالڤێردی چی به‌سه‌ر هات
سه‌رچاوه - رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ
وه‌رگێرانی - محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان
دوو برای عیراقی به‌ناوه‌كانی حه‌یده‌ر و حه‌مزه، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و تۆپه‌ی ڤیدی ڤالڤێردی ئۆرگوایی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گرتوه كه له باڵكۆنی باڵه‌خانه‌كه‌یانه‌وه بینه‌ری یاریه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و رایۆڤاییكانۆی خاوه‌ن یاریگا بوون.
ئه‌و یاریه كه به شكستی یانه‌ی شاهانه و بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ڤاییكانۆ كۆتاییهات، ڤیدی ڤالڤێردی ئۆرگوایی، شووتێك ئاڕاسته‌ی گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی رایۆ ڤاییكانۆ ده‌كات، به‌ڵام ئاڕاسته‌ی تۆپه‌كه هێنده به‌رز بوو، سه‌روی ستونی گۆڵه‌كه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت و له باڵكونی باڵه‌خانه‌كه‌ی ماڵباتی حه‌یده‌ر و حه‌مزه ده‌گیرسێته‌وه.
ئه‌و دوو برایه كه به ره‌گه‌ز عیراقین، ده‌ڵێن: ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، له عیراقه‌وه گه‌شتی ووڵاتی ئیسپانیایان كردوه بۆ سه‌ردانیكردنی باوكیان كه له‌و باڵه‌خانه‌یه نێشته‌جێیه، حه‌یده‌ر و حه‌مزه هه‌ردووكیان ئه‌ندازیارن و له ووڵاتی عیراقیش خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌ندازیارین، بۆ زیاتر له حه‌وت ساڵه به به‌رده‌وام گه‌شتی ووڵاتی ئیسپانیا ده‌كه‌ن و سه‌ردانی باوكیان و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌و باڵه‌خانه‌یه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
وه‌ك حه‌یده‌ر و حه‌مزه رایده‌گه‌یه‌نن كه له هه‌وڵدابوونه باوكیان قایل بكه‌ن تا شوێنی نیشته‌جێبوونه‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ باڵه‌خانه‌یه‌كی تر، چوونكه ژیان كردن له نێو باڵه‌خانه‌یه‌ك كه له به‌رده‌میدا یاریگایه‌كی تۆپی پێ بوونی هه‌بێت قورسه بۆ ژیان كرردن و پشوودان، به‌ڵام باوكیان قه‌ناعه‌تی نه‌هێناوه.
حه‌یده‌ر و حه‌مزه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له دوای ته‌واوبونی یاریه‌كه‌ی نێوان ریاڵ مه‌درید و رایۆڤاییكانۆ، خه‌ڵكانێكی زۆر په‌یوه‌ندیان پێیانه‌وه كردوه‌و داوای كڕینی تۆپه‌كه‌یان كردوه، وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن ته‌نانت خه‌ڵكانێك هه‌بوونه له ده‌رگای باڵه‌خانه‌كه‌یان داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و تۆپه.
ئه‌و دوو برا عیراقیه سوپاسی ڤالڤێردی ئۆرگوایی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، به‌هیچ جۆرێك ئه‌م تۆپه نافرۆشین گه‌ر نرخی كرێنه‌كه‌شی بگات به سه‌رویی 3 هه‌زار یۆرۆ، به‌ڵكو ئێمه سوپاسی ڤالڤێردی ئۆرگوایی ده‌كه‌ین چوونكه‌ئه‌م تۆپه وه‌كو یاده‌وه‌ریه‌كی جوان له نێو خێزانه‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP