سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم و كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش یه‌كێتی بانگهێشتنامه‌ی بۆ كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ناردووه
كۆبوونه‌وه‌كه له‌هاوینه‌هه‌واری دوكان و له‌سه‌ر بانگهێشتی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كه‌سی یه‌كه‌می زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدارن یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كۆده‌نگیی لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دروستبكات.
پێش كه‌مێك هه‌ریه‌ك له‌عومه‌ری سه‌یدعه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران و عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و كاوه محه‌مه‌د سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان گه‌یشتنه هاوینه‌هه‌واری دوكان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP