سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی عەمید عەبدوڵڵا ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری کاک عەمید عەبدوڵا محەمەد
بەخەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفا عەمید (عەبدوڵا محەمەد) لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و ھاوسەنگەرانی دەکەم.
عەمید عەبدوڵا ئەفسەرێكی دڵسۆز و سەرڕاست بوو لە راپەڕاندنی كارەكانی و بە ئەوپەڕی لێهاتووییەوە ئەركەكانی جێبەجێدەكرد.
لەخوای گەورە داواكارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP