یاریگای 974 هه‌ڵده‌وشێنرێته‌وه
ئاكۆ بیبانی
یاریگای 974 یه‌كێكه له یاریگا كاتی و سه‌فه‌رییه‌كانی وڵاتی قه‌ته‌ر و یه‌كێكه له‌و هه‌شت یاریگایه‌ی كه وڵاتی قه‌ته‌ر ئاماده‌ی كرد بۆ ركابه‌رییه‌كانی جامی جیهانی 2022 ، یاریگای 974 له ساڵی 2017 ه‌وه ده‌ستكرا به‌دروست كردنی و به شێوازێكی مۆدێرن بونیادنرا ، سه‌ره‌تا ناوی یاریگاكه ئه‌بو عبوود بوو ، دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ 974 ، ئه‌و یاریگایه كاتییه و دوای به ڕێوه‌چوونی شه‌ش یاری له قۆناغی گروپه‌كان كۆتا یاری له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و كۆریای باشوور له خۆبگرێت ، دواتر یاریگاكه هه‌ڵده‌وشێنرێته‌وه ده‌به‌خشرێت به وڵاتێكی هه‌ژار ، ده‌توانرێت له رێگای كه‌شتییه‌وه یاریگای 974 بگوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ، پێكهاته‌ی یاریگاكه له 974 كۆتنێنه‌ری گواستنه‌وه پێكهاتوه و لكێنراوه به‌یه‌كتره‌وه، ئه‌مه‌ش له مێژوودا ده‌بێت به‌یه‌كه‌م یاریگای گواستراوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و وڵاتی قه‌ته‌ر ئه‌م شانازییه‌ی به‌ركه‌وت ، 974 كۆدی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتی قه‌ته‌ریشه ، ئه‌و یاریگایه شوێنی 44 هه‌زار هانده‌ری لێ ده‌بێته‌وه ، یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 2021 یاری ده‌سپێك و كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات و سوریا له‌و یاریگایه ئه‌نجامدرا ، ته‌نها یاریگای وڵاتی قه‌ته‌ریشه سیسته‌می ساردكه‌ره‌وه‌ی تێدا نیه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP