رامۆس چۆن ده‌ركه‌وت و بوو به جێگره‌وه‌ی رۆناڵدۆ ؟
ئاكۆ بیبانی
یاریزانێكی نامۆ و نه‌ناسراو له شه‌وێكی ئه‌فسوناویدا خۆی نمایش كرد و باشترین ئاستی پێشكه‌ش كرد و یه‌كه‌م هاتریكی له جامی جیهانی 2022 نوسییه‌وه ، بێشك ئه‌و یاریزانه‌ش گۆنگالۆ رامۆسی پرتوگالی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بێنیفكای پرتوگالی بوو ، رامۆس ته‌مه‌نی ته‌نها 21 ساڵه و له خولی یانه‌كانی پرتوگال له ریزی یانه‌ی بێنفیكا یاری ده‌كات له‌م وه‌رزه‌دا گۆنگالۆ رامۆس له كۆی سیانزه یاری ، 9 گۆڵی تۆماركردوه‌و گۆڵكاری یه‌كه‌می خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یه‌تی ، بانگێشت كردن و ده‌رفه‌ت پێدان به رامۆس له‌خۆڕاو هه‌ره‌مه‌كی نه‌بووه به‌ڵكو سانتۆس به‌باشی له ئاست و توانای ئه‌و یاریزانه گه‌شتوه هه‌ر بۆیه بانگێشتی مۆندیالی كردوه ، رامۆس له پێنج یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ پرتوگال یاری كردوه‌و له ئێستادا خاوه‌نی حه‌وت گۆڵه ، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌و یاریزانه و تۆماركردنی هاتریك و پیشاندانی ئاستێكی سه‌رنج راكێش هه‌موان ستایشی تواناكانی رامۆسیان كرد‌و به به‌هره‌مه‌ندێكی لاو و ترسناك وه‌سفیانكرد ، زۆرێك له میدیاكان رامۆس وه‌ك جێگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌فسانه وه‌سفده‌كه‌ن و پێیان وایه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه‌وه ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه رامۆس وه‌ك هێرشبه‌ری سه‌ری ڕم له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا یاری بكات ، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وێكی له بیرنه‌كراوی له یاریگای لۆسێل ئه‌نجامدا ، رامۆس دووچاری له‌خۆبای بوون نه‌هات به‌ڵكو له‌یه‌كه‌م لێدواندا ئه‌و هێرشبه‌ره لاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشه‌نگ و سه‌ركرده‌ی ئێمه‌یه و زۆر شت له دۆنه‌وه فێربووم ، هه‌میشه هاوكاری كردووین تاكو ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین ، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی رامۆس ئاسایی نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌و هێرشبه‌ره زۆر به‌به‌هێزی خۆی پیشانداو ره‌نگه ئه‌و ئاسته به‌رزه له‌مه‌ودوا سانتۆس ناچار بكات به‌ته‌واوی رۆنالدۆی هێرشبه‌ر بكات به دیلی كورسی یه‌ده‌ك و رامۆسیش ببێت به‌سه‌ركرده‌ی پرتوگالییه‌كان له هێڵی هێرش بردن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP