لیستی سەرەتایی ناوی یاریزانانی عـــێـڕاق بۆ جامی کەنداو ئاشکرا بوو

وەرزش
22:32 - 2022-12-07

لیستی سەرەتایی ناوی یاریزانانی عـــێـڕاق بۆ جامی کەنداو ئاشکرا بوو
ھــەڵـوێـسـت زوھـێــر
خیسۆس کاساس ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی عێڕاق، لیستی سەرەتایی ناوی یاریزانانی عێڕاقی بۆ یارییەکانی جامی کەنداوی 25 دیاریکرد کە بڕیارە لە بەسڕە ئەنجام بدرێت.
لە چەند سەعاتی ڕابردوو، بەشێک لە میدیا و سایتە ھەواڵیەکانی عێڕاق لیستی سەرەتایی ناوی یاریزانانی عێڕاقیان بڵاو کردەوە، کە گوایە کاساسی ڕاھێنەر بۆ جامی کەنداوی 25 دەستنیشانیکردون، بەڵام ھەرزوو لە لایەن بەشێک لەو میدیا و سایتانەوە سڕانەوە.
35 یاریزان لە لیستە سەرەتاییەکەی خیسۆسی تەمەن 49 ساڵان بوونی ھەیە، بەڵام لە کۆتایدا دەبێت کاساس و دەستەی ھونەری ھەڵبژاردەی عێڕاق، تەنھا 23 یاریزان بۆ بەشداریکردن لە جامەکە ھەڵبژێرن.
لە ماوەکانی ڕابردوودا، باس لە دواخستنی جامی کەنداوی 25 دەکرا، کە شاری بەسڕە میوانداری ململانێکانی دەکات، بەڵام ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە لە لایەن یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێڕاقەوە ڕەتکرانەوە، ڕاشیانگەیاند: لە پەیوەندی بەردەوام دان لەگەڵ یەکێتی جامی کەنداو، تا بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت.
جامی کەنداوی 25، لە سەرەتای ساڵی نوێدا ئەنجام دەدرێت و سەرجەم یارییەکانی جامەکەش لەسەر ھەردوو یاریگای بەسڕە و مینا بە ھاوبەشی بەڕێوەدەچێت، یاریگای بەسڕە شوێنی 60 ھەزار ھاندەر دەگرێت و ھەرچی یاریگای میناشە جێگای 30 ھەزار ھاندەر دەگرێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP