كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ره‌شه‌ی جێهشتنی پرتوگال ده‌كات
ئاكۆ بیبانی
كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال هێشتا كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ تیمی وڵاته‌كه‌ی چاره‌نه‌كردوه‌و به‌هۆی یه‌ده‌ك بوونی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌وه كێشه و ناكۆكی دروست بووه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ره‌شه‌ی جێهێشتنی كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی پرتوگال بكات و وڵاتی قه‌ته‌ر جێبهێلێت ئه‌گه‌ر سانتۆسی راهێنه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ دۆن نه‌گۆڕێت ، له ئێستادا كریستیانۆ رۆناڵدۆ به قورسترین بارودۆخه‌كانیدا تیپه‌ڕده‌بێت ، له ساڵی 2008 ه‌وه هیچ كات ڕووی نه‌داوه دۆن له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك بێت به‌ڵكو هه‌میشه چه‌كی كاریگه‌ری وڵاته‌كه‌ی بووه‌و هه‌موو كات یاریزانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه ، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه جیاوازه هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن رێگری كردوه وه‌ك رابردوو دۆن له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا بێت و كوڕه به نازو ئاڵتونیه‌كه‌ی پرتوگال بێت ، له ئێستادا له ڕووی هێرشبه‌ریه‌وه به‌رازیلی ئه‌وروپا جگه له رۆنالدۆ خاوه‌ن چه‌ن هێرشبه‌رێكی ترسناكه هاوشێوه‌ی لیاو و رامۆس كه ئه‌مه‌ی دوه‌میان له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تیدا توانی هاتریك تۆماربكات و سانتۆس ناچار بكات له یارییه‌كانی داهاتوودا وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی پشتی پێ ببه‌ستێت ، له 17 ساڵی رابردوودا به‌هۆی ئاسته نمونییه‌كه‌یه‌وه باشترین په‌یوه‌ندی له نێوان سانتۆسی راهێنه‌ر و دۆنی هێرشبه‌ر و كاپتن بوونی هه‌بووه ، میدكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕووبه‌رووی مه‌ترسی بۆته‌وه چونكه رۆناڵدۆ به ئاسانی رازی نابێت له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك بێت ، یه‌كه‌م كێشه‌ی رۆنالدۆ و سانتۆس له یاری نێوان پرتوگال و كۆریای باشوور دروست بوو كاتێك له‌ده‌قیقه‌ی 65 راهێنه‌ر گۆراِنكاری به cr7 كرد ئه‌مه‌ش رۆنالدۆی توڕه‌كرد و راسته‌وخۆ یاریگای به‌جێهێشت ، دوای یارییه‌كه‌ش سانتۆس رایگه‌یاند ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وته‌ی رۆناڵدۆ جێگای قبوڵ كردن نیه بۆیه له یاری نێوان پرتوگال و سویسرا رۆناڵدۆ كرا به یاریزانی یه‌ده‌ك و له بری ئه‌و متمانه كرایه سه‌ر توناكانی گۆنگالۆ رامۆس ، سه‌رچاوه هه‌والێیه‌كانی ئه‌وروپا ئاشكرایانكردوه له یاری نێوان پرتوگال و سویسرا رۆنالدۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له سانتۆس كردوه كه كه‌مپی مه‌شق و راهێنانه‌كان جێده‌هێلێت ، ، دوای ئه‌و هه‌واڵه‌ش راسته‌وخۆ هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن رۆنالدۆ هه‌ره‌شه‌ی جێهێشتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردوه ، له به‌یاننامه‌كه دا ده‌لێن رۆنالدۆ زۆر لێپرسراوانه مامه‌ڵه‌ی كردوه‌و هیچ كاتێك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی نه‌كردوه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP