بەهەوڵی یەكێتی سودانی بڕیاری خەرجكردنی 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم دەركرد

ئابوری
15:57 - 2022-12-13


سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی 200 ملیار دیناری تر وەكو پشكی هەرێم بۆ مانگەكانی 11 و 12 كە دەكاتە 400 ملیار دینار.


نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیایی فەرمی یەكێتی ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی وەكو بەشێك لە جێبەجێكردنی مەنهەجی وەزاری و كارنامەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڕیاری خەرجكردنی 200 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێمی بۆ مانگەكانی 11 و 12 داوە.


ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی ساڵی 2022 دا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تەنها دوو مانگ 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم ڕەوانە كردووە، بەڵام بە هەوڵی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دواجار محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی دەربڕی كە 200 ملیار دینارەكە بۆ مانگەكانی 11 و 12 خەرج بكات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP