ناكۆكی لایه‌نه‌كانی عیراق له‌سه‌ر نرخی دۆلار و نه‌وت پرۆژه‌یاسای بودجه‌ دواده‌خات

ئابوری
20:53 - 2022-12-14

په‌رله‌مانتارێك هۆكاری دواكه‌وتنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عیراق بۆ به‌های دۆلارو خه‌مڵاندنی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌مێژووی عیراقدا رێكخستنی پرۆژه‌ یاسایه‌كی بودجه‌ په‌یوه‌ستده‌كرێت به‌به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌وه‌ كه‌ئه‌ویش پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراقه‌ بۆ ساڵی ٢٠٢٣.

هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌، په‌یوه‌ستكردنی بودجه‌ به‌به‌رنامه‌ی كاری حكومییه‌وه‌ جۆرێك له‌راستگۆی پیشانده‌دات.

وتیشی، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی ره‌وانه‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ی عیراق بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كێشه‌و ناكۆكییه‌ له‌سه‌ر به‌های دۆلار كه‌زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان و په‌رله‌مانتاران داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر خه‌مڵاندنی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣دا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP