وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق: هیچ رێككه‌وتنێك نییه‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی به‌های فرۆشی دۆلار

ئابوری
18:31 - 2022-12-15

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌زاندنی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی ده‌دات و ده‌ڵێت تا ئێستا هییچ ڕێككه‌وتنێك نییه‌.
ماهر حه‌ماد، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ڕایگه‌یاندووه‌: تا ئێستا ڕێككه‌وتن له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بانكی ناوه‌ندی عیراقدا نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر دراوی وڵات داببه‌زێندرێت و سه‌رۆك وه‌زیرانیش ڕێككاری دیكه‌ی گرتووه‌ته‌ به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ند كارێكی وه‌ك زیادكردنی ماده‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌و ڕه‌خساندنی هه‌لیكارو یارمه‌تیدانی هه‌ژارانی خستووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ لێككه‌وته‌ خراپه‌كانی به‌رزیی به‌های دۆلار.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP