بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند به‌رزبوونه‌وه‌كه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه‌ش دروستكردنی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی كه له ڕێگه‌یه‌وه بانكه‌كان داواكاری كڕیاره‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
پلاتفۆرمه‌كه پێویستی به پێدانی زانیاری هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و كڕیارانه‌ی داوای گواستنه‌وه ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت، یه‌ده‌گه‌كانیان و توانای دارایی ده‌وڵه‌ت به گشتی له دۆخێكی نایابدایه و له باشترین ئاستی خۆیدایه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا.
بانكی ناوه‌ندی ده‌شڵێت، كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ فراوانكردنی دابینكردنی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی تاوه‌كو خواستی خه‌ڵكی پڕبكاته‌وه.
به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌راورد به دوێنێ هه‌ندێك دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه به‌جۆرێك 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 151 هه‌زار و 700 دینار، مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP