وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری پێویستی به دڵنیایی و ئارامی هه‌یه و ئاسانكاریی ته‌واویان بۆ بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی سه‌رمایه‌گوزرار و وه‌به‌رهێنانی نه‌دا و كردی به‌چه‌كی بانكی و زیانی گه‌وره به‌رسه‌رمایه‌داران كه‌وت.
مه‌لا یاسین مه‌حمود سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنانی كوردستان رایگه‌یاند: ئێستا به‌شێكی وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران به‌مشێوه‌یه بێت دوو به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ره‌و به‌غداو وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌ڕۆن.
مه‌لا یاسین مه‌حمود وتیشی: ژماره‌یه‌كی زۆر وه‌به‌رهێن هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گه‌وره رۆیشتوون، ته‌نانه‌ت وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێم چوونه‌ته وڵاتانی دیكه‌ش.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌و هه‌موو رۆتین و نادادی و نائارامییه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران دروستده‌كرێت، سیاسه‌تێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیش له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه رێگره له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر پێشبكه‌وێت، بۆیه وه‌به‌رهێنه‌كانمان هه‌رێمی كوردستان جێده‌هێڵن و ده‌چنه به‌غداو وڵاتانی دیكه داوای مۆڵه‌تی كاركردن ده‌كه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP