هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی: له‌ ساڵی 2022 شه‌ش سه‌د تیرۆرست ده‌ستگیركراون

جیهان
15:46 - 2022-12-31

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عێراق و سوریا له‌ ساڵی 2022دا، 600 تیرۆرستی تاقمی داعش كوژراون و 374 دیكه‌ی ئه‌و تاقمه‌ش ده‌ستگیركراون. 

ڕاشیل جێفكۆت، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی دژی داعش له‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، "له‌ ئۆپراسۆنه‌كانیاندا به‌تایبه‌ت له‌ نێوان سنوره‌كانی عێراق و سوریا زیاتر له‌ 374 تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركراون و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ بنه‌بڕكردنی ده‌ستی تیرۆر".

وته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ عێراق و سوریا پابه‌ندبونی گه‌وره‌یان نیشانداوه‌ بۆ شكستپێهێنانی داعش، هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان زیاتر كردوه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا تیرۆریستانی داعش به‌دوای هه‌لێكی بچوكدا ده‌گه‌ڕێن له‌ پێناو ئه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌".

پێشتریش فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو، له‌ پێناو گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش بۆ ته‌واوی جیهان له‌ ساڵی 2022دا، 313 ئۆپراسیۆنیان دژ به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجامداوه‌ و توانیویانه‌ 686 چه‌كداری داعش بكوژن.

باسی له‌وه‌شكرد، "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراقیش توانیویانه‌ ئازایه‌تی و توانا سه‌ربازی و تاكتیكیه‌كانیان نیشانبده‌ن و رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان بگێڕن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP