ئانی هیدالـگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس و ئه‌لێـكساندرا كۆردیـبـارد سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی ١٠ی پاریس ، سه‌ردانی ناوه‌ندی ڕۆشنبریی ئه‌حمه‌د كایایان كرد، كه‌كۆمه‌ڵكوژیی دووه‌می پاریس تیایدا ڕوویدا.
وێڕای سه‌ره‌خۆشیكردن له‌تیرۆركردنی ئه‌و سێ هاوڵاتییه كورده، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس وتی، ئازایه‌تی كورد‌و به‌رخودانیان بۆ ئێمه زۆر گرنگه‌و، ژنان و پیاوانی كورد له‌دژی داعش شه‌ڕیان كـردو ده‌مانه‌وێت دان به‌تێكۆشانی ئه‌و كوردانه بنرێت، كه‌شه‌ڕیان بۆ كردوین.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه كه‌ڕوویداوه قبوڵ ناكرێت و وه‌ك شاره‌وانی پاریس، بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌ك ته‌نیـا وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس، به‌ڵكو وه‌ك دۆستی ئێوه‌ش ئه‌وه ده‌ڵێم. چونكه زۆر شت هه‌یه، كه مـن له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌مان بیر و ڕامانی و هاوبه‌شیم له‌سه‌ری هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP