به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2-1-2023، سوپای ئیسرائیل به چه‌ندین مووشه‌كی دوورهاوێژ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری موشه‌كباران كرد‌و 4 سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا)، لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردوەته‌وە، “نزیکەی سه‌عات ٢:٠٠ی به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل به ژماره‌یه‌ك مووشەک كه لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی (ته‌به‌ریه)وه ئاراستەی كردبوو، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و ده‌وروبه‌ری کردووتە ئامانج.”
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆئەوەشکردوه، هێرشه‌كه گیانلەدەستدانی دوو سەرباز و برینداربوونی دوو سەربازی دیكه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و زیانی ماددیشی به فڕۆكه‌خانه‌كه‌و ده‌وروبه‌ری گه‌یاندوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وەزارەتی گواستنەوەی سوریا رایگه‌یاند، دوای چاککردنەوەی زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق، له ئێستادا فڕۆكه‌خانه‌كه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP