پێلێ لە ژێر خۆڵ نانێژرێت

وەرزش
15:08 - 2023-01-03

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەفسانەی بەڕازیلی کۆچکردوو پێلێ بە پێی دوا وەسیەتنامەکەی لە نهۆمی نۆی گۆڕستانی ڕاست لە شاری ساوپاولۆ بە خاک دەسپێردرێت.

وەك رۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە کە خواستی پێلێ ئەوه بوە کە لەسەر ئەم نهۆمە بنێژرێت بۆ ئەوەی بە مردوییش بتوانێت یاریگای "ئۆربانۆ کالدێرای" یانەی سانتۆس ببینێت، چونکە نهۆمی نۆیەمی گۆڕستانەکە راستەوخۆ رووی لە یاریگاکە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێلێ، پێش مردنی، ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بۆ بینینی ئەو یاریگایەی کە تێیدا گەورە بووە و لەگەڵ یانەکەی سانتۆس رۆڵی سەرەکی تێدا بینیوە . 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP