کۆنکۆرد .. ئەو فڕۆکەیەی بەربەستی دەنگی شکاند بۆ لە فڕین کەوت ؟

زانست و تەکنەلۆژیا
19:37 - 2023-01-05

فڕۆکەیەکی نایاب کە خێرایی دوو هێندەی بەربەستی دەنگ تێدەپەڕێنێت، واتا زیاتر لە 2200 کم / لەکاتژمێرێکدا بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ فڕین بۆ کەمتر لە نیوە ئەم فڕۆکەیە داهێنرا، شۆڕشێکی گەورە بوو لە بواری گواستنەوەی ئاسمانیدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣ بە تەواوی وەستێنرا.

کەشتیی کۆنکۆرد لە ساڵی ١٩٧٦ بە شێوەیەکی فەرمی هاتە ناو بواری خزمەتگوزارییەوە، و بە ڕێککەوتنێکی هاوبەشی نێوان شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و کۆماری فەرەنسا دروستکرا و وشەی “کۆنکۆرد” بە واتای هاوئاهەنگی یان یەکێتی دێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هاوکاریی هەنووکەیی نێوان هەردوو وڵات.

کەشتیی کۆنکۆرد گەشتەکانی لە دەرەوەی زەریاکان ئەنجامدا، بەو پێیەی ئامانجی سەرەکی ئەو گەشتە درێژخایەنانەی کورتکردەوە، فڕۆکەیەکی نایاب و تۆقێنەر دوو هێندەی خێرایی دەنگ بەئاسماندا دەفری، بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە سووتەمەنی پێویست لەلایەن فڕۆکەی کۆنکۆردەوە بۆ بەدەستهێنانی خێرایی زیاتر لە خێرایی دەنگ بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی گەشتەکان، ئەمەش وایکرد خزمەتگوزاریه‌ ئاسمانیەکەی سنووردار بێت بۆ چینێکی دیاریکراو لە سەرنشینەکان.

لەساڵی 2000 یەکێک لە فڕۆکەکانی کۆنکۆرد تێکشکا کاتێک لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، دوای ئەوەی فڕۆکەخانەی شارل دیگۆلی بەجێهێشت لە ڕێگەی بەرەو فڕۆکەخانەی جەی ئێف کی لە شاری نیویۆرک و بەهۆیەوە 100 سەرنشین و 9 ئەندامی تیمەکەی گیانیان لەدەستدا، جگە لەوەی چوار کەسی تر لەسەر زەوی بەهەمان شێوە گیانیان لە دەستدا و بووە هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوەی  تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٣ کەشتیی کۆنکۆرد  بەیەکجاری خانەنشین بکرێت وببێتە پارچەیەک لە مێژوو. 

ئەمەش تاکە وێنەی فڕۆکەی کۆنکۆردە لە ئاسمان، وێنەکە لەلایەن فۆتۆگرافەری پیشەگەر ئەدریان مێردیسەوە گیراوە .. بۆ ئەوەی ئەم وێنە سەرسوڕهێنەرە بەدەست بهێنێت، ناچار بوو سواری فڕۆکەیەکی جەنگی تۆرنادۆی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا بێت، دوای چەن هەوڵێکی شکستخواردوو و دوای ئەوەی کۆنکۆرد خێرایی بۆ نیوە کەمدەکاتەوە لە کۆتاییدا لەسەر دەریای ئێرلەندی ئەم وێنەیە دەچرکێنێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP