د. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له شوێنی مانه‌وه‌ی له داڤۆس چاوی كه‌وت به سوڵتان ئه‌حمه‌د بن سه‌لمان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دوبه‌ی بۆ به‌نده‌ره جیهانییه‌كان و سوهێل به‌نا ئه‌ندامی كۆمپانیاكه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆككۆمار ئاماژه‌یدا به پاشه‌كشێی ژێرخانی ئابوری عێراق له ده‌رئه‌نجامی جه‌نگ و ململانێكان و پێداگری حكومه‌تی ئێستای دووپاتكرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان له سایه‌ی سه‌قامگیری ئه‌منی و ئابوری.
رونیشیكرده‌وه، بوارێكی زۆر و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆكاركردن هه‌یه بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت له عێراق كاربكه‌ن و و عێراقیش ده‌خوازێت هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیاوازه‌كان به‌هێز بكات .
لای خۆشییه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای دوبه‌ی بۆ به‌نده‌ره جیهانییه‌كان، خواستی خۆی پیشاندا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره له‌و شوێنانه‌ی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی هه‌یه‌و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به پێشكه‌وتنه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان كه نمونه‌ییه و ده‌كرێت چاوی لێبكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP