ئیرلینگ هالاندی گۆڵكار به‌رده‌وامه له شكاندنی ریكۆرده‌كان و له یاریه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌شدا و به‌رامبه‌ر به یانه‌ی وڵڤه‌رهامپتنی میوانیان، سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی كردوو به نوسینه‌وه‌ی هاتریكێكی دیكه، بردنه‌وه‌ی به‌خشیه گواردیۆلای راهێنه‌ری
هالاند لە دوایین یاریی یانەکەیدا بەرامبەر ولڤەرهامپتۆن هاتریکی تۆمارکرد و سەرکردایەتی مانچێستەر سیتی کرد، بۆ بردنەوەی یارییەکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵ، ئه‌مه له كاتێكدايه تەنیا 61 خولەک بەشداریی لە یارییەکەدا کرد و ئاستێكى ناوه‌زه‌شى پێشكه‌ش كرد.
بە تۆمارکردنی ئەم هاتریکە ئیرلینگ هالاند لە ماوه‌ى یارییکردنیدا بووە خاوەنی 16 هاتریک، لەکاتێکدايه ته‌نها تەمەنی 22 ساڵە، کە 4 لەو هاتریکانەی لە پرێمەرلیگدا بووە، سەرەڕای ئەوەی یەکەم وەرزە لە خولەکەدا یارییدەکات و خوله‌كه كۆتاى نه‌هاتوو و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ىه‌كى زۆر گۆڵ تۆماربكات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP