به به‌شداری كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد, له یاریه‌كانی جه‌وله‌ی 14ی خولی ڕۆشنی سعوودیدا و له‌سه‌ر یاریگای مه‌رسول پاركی تایبه‌ت به یانه‌ی نه‌سڕ, یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیتیفاقی میوان بوه‌وه‌و یاریه‌كه‌ش به ته‌نها گۆڵیكی تالیسكا كه له ده‌قیقه‌ی 33 یاریه‌كه‌دا تۆماری كرد به‌بردنه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ كۆتاییهات, هاوكات ئه‌م یاریه گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو لای هانده‌رانی یانه‌ی نه‌سڕ به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌م به‌شداری ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بوو له خولی ڕۆشنی سعوودی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌یدا. ئه‌ستێره پورتوگالیه‌كه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد‌و توانی هاوكاری یانه‌كه‌ی بێت بۆ گه‌یشتن به پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی و له‌ئێستاشدا یانه‌ی نه‌سڕ به كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ كورسی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی گرته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP