کەوسەر خوشنوودی کیا، پاڵەوانی دووهەمی تیروکەوانی ئاسیا لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی کرماشان برینداركرا،بهوهۆيهوه بینایی چاوێکی لەدەست دا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەوسەر (مەهبانوو) خوشنوودی کیا، وەرزشکاری خەڵکی کرماشان کە لە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەز (٩ی دێسامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا لە بلواری تاقەوسانی کرماشان کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزەکانی یەکەی تایبەت و چاوی بریندار بوو، سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری،بهڵام بینایی چاوی چەپی خۆی لەدەست دا.
مەهبانوو خوشنوودی کیا، ئەندامی تیپی نیشتمانیی کامپۆندی ژنانی ئێران و پاڵەوانی دووهەمی کێبڕکێکانی تیروکەوانی ئاسیایە لە ساڵی ٢٠٢١ کە توانیبووی مەدالیای زیوی ئاسیا بەدەست بهێنێت.
لە كاتى سەرهەڵدانى خۆپيشاندانهكان سەرانسەرییەکانی خەڵکی ئێراندا هێزە سەربازه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژی ڕاستەوخۆیان لە چاوی سەدان هاووڵاتیی، بهشداربوو له خۆپيشاندانهكان کردووە کە بووەتە هۆی لەدەستدانی بینایی چاوی ئەم كچه وهزشوانه و سهدان كهسى تر برينداربوون و دهيان كهسى ترش گيانيان سپاردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP