له دواین یاری جه‌وله‌ی 19و كۆتایی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیادا ، یانه‌كانی ئه‌ی سی میلان و لازیۆ به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی به‌ره‌نگاری یه‌كترده‌بنه‌وه ، ئه‌ی سی میلان هه‌وڵ ده‌دات له رێگای ده‌سته‌به‌كردنی سێ خاڵی ئه‌و دیداره‌وه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ڕاودونانی یانه‌ی ناپۆلی پێشه‌نگ ، یارییه‌كه‌ش سه‌عات 10:45 ده‌قیقه به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆی تایبه‌ت به یانه‌ی لازیۆ به‌ڕێوه‌ده‌چیت ، میلان به‌سه‌ركردایه‌تی ستیڤانۆ بیۆلی راهێنه‌ری، ته‌واوی ته‌كتیك و پلانه‌كانی به‌كارده‌هێنێ له پێناو ئه‌وه‌ی له نێو یاریگای ئۆلۆمپیكۆوه به سێ خاڵی ئه‌و دیداره شاد بێت ، هه‌رچی یانه‌ی لازیۆیه نایه‌وێت نێچیرێكی ئاسان بێت به‌رامبه‌ر به یانه‌كه‌ی میلانۆ به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات به‌سود وه‌رگرتن له یاریگاو هانده‌رانی میلان ڕووبه‌رووی شكست بكاته‌وه و خۆیان نزیك بكه‌نه‌وه له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی و خه‌ونه‌كه‌یان به‌دی بهێنن كه ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنه بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی ئیتاڵیا ، تیۆ هێرنادێز گه‌شتی لازیۆی نه‌كردوه ئه‌ویش به‌هۆی ئازار له ئه‌ژنۆیدا ، میلان له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا به بارودۆخێكی سه‌ختدا تیپه‌ڕیوه كاتێك له دواین چوار یاریدا له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی به‌ده‌ستنه‌هێناوه ، بۆیه هه‌وڵده‌دات له رێگای یانه‌ی لازیۆوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێگای سه‌ركه‌وتنه‌كان به تایبه‌ت له خولی ئیتاڵی كه له‌دواین دو یاریدا به‌رامبه‌ر به یانه‌كانی لیتچی و رۆما چوار خاڵی له‌ده‌ستداوه ، له جامی ئیتاڵیاش ماڵئاوایی كرد و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپیشی دۆڕاند ، میلان ئێستا خاوه‌نی 38 خاڵه‌و پله‌ی دووه‌می گرتوه له رێگای سێ خاڵی ئه‌و دیداره‌وه دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ركابه‌ری و كۆی خاڵه‌كانی به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 41 خاڵ ، به‌وه‌ش میلان له قۆناغی یه‌كه‌مدا 9 خاڵ له یانه‌ی ناپۆلی پێشه‌نگ دوورده‌بێت و جیاوازی خاڵه‌كانیشی له گه‌ڵ ئینته‌رمیلانی ڕكابه‌ری به‌رزده‌بێته‌وه بۆ چوار خاڵ ، لای خۆشییه‌وه یانه‌ی لازیۆ له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی سیریا ئه‌ی ده‌بینرێت به كۆكردنه‌وه 34 خاڵ ، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سێ خاڵه بۆ یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا زۆر گرنگه چونكه راسته‌وخۆ ده‌گاته پله‌ی سییه‌می ریزبه‌ندی.
ئاماده‌كردنى _ ئاكۆ بیبانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP