وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ٤٧ ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشی له كه‌مپه‌كانی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌مڕۆ ١٥ ژن و ٣٢ منداڵیان له كه‌مپه‌كانی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا‌و رۆژئاوای كوردستان وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كه منداڵه‌كان راده‌ستی تیمی تایبه‌تكراون و چاودێری پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تییان پێشكه‌شده‌كرێت، گه‌وره‌كانیش راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تایبه‌ت ده‌كرێن.
هاوكات وه‌فدێكی دیبلۆماسی له حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان له شاری "قامیشلۆ" كرد و رایانگه‌یاند، دۆخی رۆژئاوای كوردستان جێی نیگه‌رانییه‌و له ناوچه‌كه ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كۆتایی دێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP