ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی تیرۆرستێكی مه‌ترسیداری راگه‌یاند

کوردستان
11:23 - 2023-01-25



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێکی راگه‌یاند كه‌ بەشداربووە لەچەندین کاری تاوانکاریدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌:" پاڵپشت بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون هێزەکانمان بە هاوکاری  ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، تیرۆریستێک دەستگیر دەکات کە بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی دژ بەمرۆڤایەتی ."

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌ :"تیرۆریستی دەستگیرکراو  (ع ، ق ، م) لەساڵی (٢٠١٤) پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە دەکات و بەیعەت بە تیرۆریستی  کوژراو (مصعب محمود عبدالعزیز ) دەدات و بەشداری شەڕەکانی ناحیەی ئامرلی و سلێمان بەگی کردوە، لەساڵی (٢٠١٥) چۆتە سنوری قەزای حەویجەو بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردوە و چەند جارێکیش بەسەختی بریندربووە ."

باسی له‌وه‌شكردوه‌ ئه‌و تیرۆرسته‌:"لەساڵی (٢٠١٨ ) گواسراوەتەوە سنوری قۆری چای لەنێوان ( خورماتوو - کفری ) وەک چەکداری شەڕکەر هێڵراوەتەوە و شەوی   (۱٨ / ١٩ ی  ١ ی  ٢٠٢٣  ) هاتۆتە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی هەڵهاتنی بۆ  دەرەوەی هەرێم، بەڵام هەمان شەو لەسەر بنەمای بەدواداچوون دەستگیرکرا و روبەڕووی یاسا کرایەوە ."

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP