بۆ یەکەمجار حکومەتی بەریتانیا دانی نا به‌وه‌ی کە نزیکەی ٢٠٠ منداڵی په‌نابه‌ری پێنه‌گه‌یشتوو، کە بەبێ سەرپەرشتیار گەیشتوونەتە خاكی شانشینی بەریتانیا، لە ماوەی ١٨ مانگی ڕابردوودا بێسەروشوێن بوونه‌و چاره‌نووسیان ونه، بەڵام وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی فەرەنسا ده‌ڵێت:"حكومه‌ت ڕەتیکردووەتەوە کە ئه‌و منداڵه پێنه‌گیشتووانه له به‌ریتانیادا ڕفێندرابێتن."
ڕۆبەرت جێنریک وەزیری کۆچی بەریتانیا، له نێو په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند:" کە ٢٠٠ پەناخوازی کەم تەمەن دیارنه‌ماون و شوێنیان نازاندرێت."
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه:" کە ١٣ لەو منداڵانە تەمەنیان لە خوار ١٦ ساڵەوەیە، لەنێویاندا کچێکە، ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەیان خەڵکی ئەلبانیان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP