یاریزانی پێشووی یاریی تۆپی پێ و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وروپا، پاش وازهێنانی له یاریی تۆپی پێ، روی له یاریی گۆڵف كردوه و ده‌یه‌وێت وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر و ئاست به‌رز ده‌ربكه‌وێت، گاریس به‌یڵ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیه‌ك كه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌شداری له پاڵه‌وانێتی فارمه‌رز ئینشورانس كرد، به‌یڵی ته‌مه‌ن 33 ساڵان له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر به جون رامی ئیسپانی و خاوه‌نی پۆلێنی سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان یاریكرد، ئه‌و یاریزانه ئیسپانیه‌ش پێی وایه به‌یڵ ده‌توانێت ببێت یاریزانی پیشه‌گه‌ر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP