بایرن میونشن له‌ دوا ساته‌كاندا خۆی له‌ شكست رزگاركرد

وەرزش
14:56 - 2023-01-25

لە خولی ئه‌ڵمانیا و له‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 17ی بۆندسلیگادا، یانه‌ی بایرن میونشن پێشوازی له‌ كۆڵن كرد و له‌ دوا ساته‌كاندا خۆی له‌ شكست قوتاركرد، 4ده‌قیقه‌ به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌سپێكدا به‌س بوو تا ئیلیاس سخێری یاریزانی یانه‌ی كۆڵن رابگه‌ینێت، پاشان هه‌وڵه‌كانی یانه‌ باڤاریه‌كه‌ بۆ هاوتا كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌بوو، تا له‌ ده‌قیقه‌كانی كۆتایی و به‌ دیاریكراوی له‌ ده‌قیقه‌ی 90دا، جۆشوا كیمیتچ بایرن میونشی له‌ شكست رزگار كرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە